شەهلا رەشید- سۆران:
ڤیتامین c ئەو ڤیتامینەیە كە جەستەی مرۆڤ ناتوانێت بەخۆی بەرهەم بهێنیت، هەروەها لە رێگەی خواردنی خۆراك و دەرمانەكان دەتوانرێ ئەم ڤیتامینە بۆ لەش دابین بكرێت، پزیشكێكیش زانیاری لەسەر ئاشكرا دەكات .
د. هۆلیم هاشم، پسپۆڕی چارەسەری خۆراكی و تەندروستی، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ڤیتامین c یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە دەتوانێت بەرهەڵستی خانە شێرپەنجەییەكان بكات و بەرگری جەستە بەهێز بكات، هەروەها دەتوانن 85 بۆ 120 گرام ئەم ڤیتامینە وەرگریت، ئەگەر رۆژانە 120 گرام وەرگریت پێویستە دوو لیمۆ بخۆیت، یاخود دەتوانیت یەك بیبەر بخۆی كە یەكسانە بە دوو لیمۆ، لێرەدا ڤیتامین C كە بەرگری لەش بەرز دەكاتەوە و خانە ساردەكانی لەش گەرم دەكاتەوە، كاتێ كە زەنجەفیل لەناو ئاو دەكوڵێنن دەتوانین لیمۆی تێكەڵ بكەین، بۆ ئەوانەی كە ناتوانن بیخۆنەوە دەتوانن كەمێك هەنگوینیش لەگەڵی تێكەڵ بكەن.
گووتیشی:” سوودەكانی دیكەی ئەم ڤیتامینەش هەن، بۆ ئەو كەسانەی كە یۆریك ئەسیدیان بەرزە، بە خواردنی لیمۆ دەتوانن رێژەی بەرزی یۆریك ئەسیدیان كەم بكەنەوە، هەروەها ئەوانەی كە كێشەی كەم خوێنیان هەیە و ماددەی ئاسنیان كەمە، لەم حاڵەتەدا دەبێ ڤیتامین c لەلەشدا بەرز بێت، ئەم ڤیتامینە لەش ناتوانێت دروستی بكات بەڵام لە رێگەی ماددە خۆراكەكانەوە دەتوانرێت وەربگیرێت.