پشتیوان کەریم – سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:”ئەمڕۆ شەممە گۆڕانکاری لە نرخی دراو زێڕدا روویدا، بەشێک لە دراوەکان گۆڕانی بەسەر داهاتووە بە بەراورد بەهەفتەی داهاتوو.
نرخی سەرجەم دراوەكان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 157،300 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی چوار ملیۆن و 600 مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە 1890 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 120 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 8,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 3,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات: ئەمڕۆ شەمە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە هەفتەی داهاتوو گۆڕنکاری بەسەردا هاتووە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 867 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەر مسقالێکیش بڕی هەشت بۆ نۆ هەزار دینار بەرز بوویەوە .
سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش لە بازاڕەکانی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 491 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 450 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 430 هەزار دینارە مامەڵەی پیوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 370 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.