زاری كرمانجی -سۆران:
بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، بۆ زاری كرمانجی كات و سات و شوێنی كامێراكانی چاودێری هاتووچۆ بۆ سبەی پێنج شەممە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییان ئاشكرا دەكات و بەم شێوەی خوارەوە دیاری كراوە:
سبەی 9ی ئاداری 2023 لە كاتژمێر 8 تا 12 نیوەڕۆ كامێرای چاودێری هاتووچۆ، لە دەرەوەی شاری سۆران رێگەی گەلی عەلی بەگ – كانی ماران، هەروەها دەرەوەی شار- هەودیان دادەنرێت.
لە قەزای چۆمانیش، لە دەرەوەی شار لە رێگەی كەوەرتە دادەندرێت .
لە لایەكی دیكەشەوە، لە قەزای مێرگەسۆر، كامێراكانی چاودێری هاتووچۆ لە دەرەوەی شار و لە رێگەی مەزنێ دادەندرێت.
هەرچی سنووری ناحیەی خەلیفانە، لە رێگەی سپیلك دادەندرێت.
لە بارەی ئیوارانیش، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بەم شێوەیەی كاتی دانانی كامێرای هاتووچۆی دیاری كردووە، كە لە كاتژمێر 1 تا 5:30 خوولەكی ئێوارە لەم شوێنانە دادەنرێت.
سۆران ناو شار دووسایدی دێلزیان.
سۆران- ناوشار- دوو سایدی جوندیان
سۆران دەرەوەی شار لە ڕێگەی پیشەسازی دادەندرێت.
هەروەها لە ناحیەی خەلیفان – رێگەی گەلی عەلی بەگ كامێرای هاتووچۆ دادەندرێت.
شەویش كاتژمێر 7:30 تا كو 11:30 خولەك كامێرای هاتووچۆ لە سۆران دوو سایدی جوندیان دادەنرێت.