سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد و چهند تهوهرهێكی گرنگ تاوتوێ كران.
ئهمڕۆ 8ی3ی2023، مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێم یكوردستان، پێشوازی له ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵوێزی ئیتاڵیا له عێراق كرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە میکێلێ کامێرۆتا کونسولی ئیتالیا لە هەولێر ئامادە بوو ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان . لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە ، کە پێویستە لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا ، هەلبژاردن ئەنجام بدرێت و نابێت چیتر دوا بخرێت .
باڵیۆزی ئیتاڵیا ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کارکردن لە پێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و مافەکانی ئافرەتان و بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی بە تایبەتی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی بنەڕەتی دووپات کرایەوە.