سۆران سرێشمەیی_سۆران
لە بەردەوامی کاروچاڵاکی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی، دەزگای مین لە ئیدارەی سۆران بە هەماهەنگی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی چەندین چاڵاکی لە قوتابخانەکانی ئەو سنورە ئەنجامدەدات.
مەهدی عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی هۆشیارکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بەلەبەرچاوگرتنی مەترسیەکانی مین وەک چەکێکی شاراوە، بەڕێوەبەراتی مین و تەقەمەنی هەولێر بە هەماهەنگی ڕێکخراوی SOS بۆ گیانی وەرزشی چەندین چاڵاکی جۆراوجۆر بۆ هۆشیارکردنەوەی قوتابیان لە مەترسی ئەو دووژمنە ئاگادار دەکاتەوە.”
زیاتر گوتی:” چاڵاکیەکان سەرجەم قەزاو ناحیەو گوندەکانی سنوری ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە، بە تایبەت ئەو شوێنانەی ناوچەی شاخاوین و لە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی سیاسەتی دووژمنکارانەی نەیارانی کورد ڕێژەیەکی زۆر لە مین و تەمەنی تێدا چێنراوە.”
لای خۆشیەوە پەیمان عاسی ڕاهێنەری وەرزشی و ئەندامی ڕێکخراوی sos بۆ گیانی وەرزشی، ئاشکرایکرد:” ڕێکخراوەکەمان لە لایەن حکومەتی بەریتانیاوە پاڵپشتی دەکرێت و ئامانج و ئەرکی سەرەکیشی بریتیە لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بەگشتی و قوتابیان بەتایبەت لە مەترسی مین و تەقەمەنی، هەر بۆیەشە بە شێوازێکی جیاواز و لە ڕێگەی نمایشی جۆراوجۆری وەرزشی هەوڵی گەیاندنی پەیامی هۆشیاری


































































