زاری كرمانجی – سۆران:
بەرپرسی نوسینگەی حەج و عەمرەی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” گەشتی حەج وعەمرە لە هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی سعودیە لە رێگەی فرۆكەخانە ئەنجام دەدرێت، نرخی چوونی هەر عومرەكارێك بۆ وڵاتی سعودیە لە نێوان حەوت سەد دۆلار تا هەزار دۆلار دەبێت، هاوكات بۆ فەریزەی حەجیش بڕی 47 هەزار دۆلار دەبێت.
ئەو بەرپرسەی نوسینگەی حەج وعەمرە رونیشیكردەوە:” نرخی حەج و عەمرە لەوڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكە جیاوازی هەیە، زۆرێك لە وڵاتانیش نرخیان هەرزانترە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەوڵاتان كەمتر فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن، بەڵام خۆشبەختانە لەوڵاتی ئێمە مرۆڤی ئیماندار و مسوڵمان زۆرن، ئەمەش وایكردووە رێژەی حەجكردن زیاتر بێت بەبەراورد بەهەندێك وڵاتی دیكە.
لەسنووری ئیدارەی سۆران بۆ حەجی ئەمساڵ 317 كەس ناویان دەرچووە، هاوكات لەو رێژەیە كەس و كاری شەهیدان و رابەرانی ئاینی هەن، وابڕیارە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی كوردستان سەرجەمیان رەوانە بكات.”