عاسم مستەفا – چۆمان:
شاكار فارس شێخ ئەحمەد، بەرپرسی لاوانی چۆمان، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە درێژەی كاروچالاكیەكانماندا وەكو ناوەندی چالاكی چۆمان كۆتایمان هێنا بە خولی تێنسی سەرمێز كە 56 یاریزان تێدا بەشدار بوون.
بەرپرسی لاوانی چۆمان، گوتیشی: بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی و حكوومی یاریی كۆتایی لە نێوان یاریزان هەرێم سلێمان و ڕەوا محەمەد بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا هەرێم سلێمان، پلەی یەكەمی بە دەست هێنا، دواتر خەلات بەسەر سێ یەكەمی خولەكە
































































