زاری كرمانجی- سۆران
کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پرسە یاساییە نوێیەکان بەھاوبەشی لە نێوان زانکۆی سۆران و زانکۆی نەورۆز، بە سپۆنسەری ڕێکخراوی (متمانە)ی عێڕاقی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆڵی دكتۆر فرست سۆفی زانكۆی سۆران دەستی بەكارەكانی كردو ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت”.
زیاتر لە ٤٠ توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە کۆنفڕانسەکەدا بەشێوەی كرداری نەوەک بە ئۆنلاین بەشدار دەبن و یەکەمین کۆنفڕانسە لەم شێوەیە لە ئاستی عێراق ئەنجام بدرێت.
بەرپرسان لەسەر ئاستی باڵای ھەرسێ دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەت تیایدا بەشدار دەبن.