پشتیوان کەریم – سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:”ئەمڕۆ چوار شەممە دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتر و تمەنیش دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە بینیوە بەشێکی دیکە لە دراوەکانیش گۆڕانی بەسەر داهاتووە بە بەراورد بە دوێنێ .
نرخی سەرجەم دراوەكان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 158،000 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە 1890 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 105دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 120 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 8,500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 3,000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات: ئەمڕۆ چوار شەمە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ گۆڕنکاری بەسەردا هاتووە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 812 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەر مسقالێکیش بڕی هەشت بۆ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش لە بازاڕەکانی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 480 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 440 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 420 هەزار دینارە مامەڵەی پیوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 360 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.