زاری كرمانجی-سۆران:
ساڵانە لە كۆتا رۆژەكانی زستان و لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار چەندین جۆر گژوگیای خۆڕسك لە ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی سۆران گەشە دەكەن، بەمەش كاسبكاران روودەكەنە ئەم ناوچانە مەبەستی كۆكردنەوەیان و فرۆشتنەوەیان لە بازاڕ.
رەسول حەمەد یەكێكه لەو سبكارانەی لە بازاڕی سۆران كاری كڕین و فرۆشتنەوەی گیا خۆڕسەكەكان دەكات، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: ” ساڵانە لەم وەرزانەدا چەندان كاسبكار بۆ هێنانی گیا خۆڕسكەكان روو لە ناوچە شاخاوییەكان دەكەن، دوای كۆكردنەوەیان بۆ ئێمەیان دەهێنن و بە نرخێكی گونجاو بەپێی بازاڕی ڕۆژ لێیان دەكڕینەوەو كەمێك قازانجی دەخەینە سەرو بە مۆشتەریەكانمان دەیان فرۆشینەوە”.
گووشتیشی: ” تادێت گیای خۆڕسكی زیاتر لە دەڤەرەكە پێدەگات و دەهێندرێنە بازاڕ، لە ڕووی نرخەكانیش جیاوازیان هەیە، بەشێوەیەكی گشتی خواستی زۆری هاووڵاتییانی لەسەرەو كەسانێكیش لەم رێگەیەوە برە پارەیەكی رۆژانە بەدەست دەهێنن.
سیروان مزوری، بەرپرسی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەركە ئەو كەسانەی بۆ كۆكردنەوەی گیا خۆڕسكەكان روو لە ناوچە شاخاوییەكان دەكەن، هەوڵنەدەن ئەو گیا خۆڕسكە لە رەگەوە دەربهێنن، چونكە ئەمە دەبێت هۆكارێك بۆ لەناو چوون و كەمبوونەوەیان و زیانی گەورە بە ژینگەی داهاتووی دەڤەرەكە دەگەێنێت.