وەرزش ـ زاری کرمانجی:
یانەی هەولێر مەترسی دابەزینی لەسەرە ئەگەر بە ماوەی کەمتر لە 72 کاتژمێر بڕی 395 ملیۆن دینار نەداتە راهێنەرێکی پێشووی یانەکە.
ئەیوب ئەدیشۆ، یەکێکە لەناوە دیارەکانی تۆپی پێی عێراق، سکاڵای لەسەر یانەکە تۆمارکردوو، بەهۆی ئەوەی هەولێر بڕێکی زۆر قەرزاری ئەو راهێنەرە بەرەگەز عەرەبەیە.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی ستافی نوێی یانەی هەولێر پێشتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی باسیان لەو قەرزە زۆرە کرد کە پێشتر کارگێری و ستافی پێشوو هۆکار بوون، ئێستا یانەکە لەبەردەم قەرزێکی زۆرە، لە دواین هەواڵیش کە یەکێک لە ئەندامانی یانەی هەولێر ئاشکرای کردووە، راهێنەری پێشووی یانەکە ئەیوب ئەدیشۆ توانی سکاڵاکەی لەسەر یانەی هەولێر لە دادگای کاس کە دادگایەکی وەرزشیە بباتەوە، بەمەش یانەی هەولێر تا 15ـی مانگ دەبێت بڕی 395 ملیۆن یۆرۆ بدات بەو راهێنەرە.
ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن، ئەوا لە لیستی ئەو یانانە دێینە دەرەوە کە تەراخیسی خولی نایابی عێراقیان جێبەجێ کردووە، چونکە یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە کە نابێت هیچ قەرزێک لەسەر یانەکە هەبێت، ئەگەر نا یانەکە دادەبەزێندرێتە خوله پلە یەکەکانی عێراق.
کەمتر لە 72 کاتژمێر لەبەردەست یانەکەیە تا قەرزەکەی ئەدیشۆ بدەنەوە، بەپێچەوانەوە لەوەرزی نوێی خولی نایاب بێبەش دەبن، کە هاوشانی یانەکانی زاخۆ، دهۆک و نەورۆز نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لەو ریزی یانە نایابەکانی عێراق.