موڕشید برادۆستی – سۆران:
ئەمڕۆ سێشەممە، لە قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی ڕاپەڕین چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
مامۆستا موسا داود، بەڕێوەبەری قوتابخانەی دواناوەندی سیدەکانی کچان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمرۆ لە هۆڵی قوتابخانەکەمان، بە ئامادەیی بەرپرسانی حکوومی و حزبی و سەربازی و مامۆستا و قوتابییان، بەبۆنەی یادی ڕاپەڕین و بەرز ڕاگرتنی ئەو ڕۆژە چەند چالاکییەکی هونەری بەڕێوەچوون.
بەڕێوەبەری قوتابخانەی دواناوەندی سیدەکانی کچان، دەڵێت:” لە چوارچێوەی یادی ڕاپەڕین، زیاتر ئامانجیشمان گرنگی دان بوو بە بەهرە و تواناکانی قوتابییان کە بڕگەکانی پێکهاتبوون، لە پێشانگای شێوەکاری و ئەنجامدانی هەندێک تاقیکرنەوەی زانستی کیمیایی و کاری دەستی کە خۆی لە دروست کردنی کەلوپەل و دروست کردنی شیرینی دەبینیەوە، جیا لەمەش، سردووی نەتەوەیی و چەند بابەتێک لەلایەن قوتابییان لە سەر ڕاپەڕین پێشکەش کرا”.