سەفەری سلێمان حەسەن
کورد هەمیشە ویستویەتی وەك گەلانی دونیا هەست بەبوونی خۆی بكات، لەم پێناوەشدا چەندین شۆڕش و ڕاپەرینی بەرپاكردووە كە یهكێك لهم شۆڕشانه هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی شێخ سهعیدی پیران بوو، كە وەرچەرخانێكی مێژویی و بوو لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد و بهتایبهت باكوری كوردستان.
گشت شۆڕشەکانی کوردستات ھەڵگری بیری نەتەوایەتی بوون، بەڵام تا رادەیەک ناوچەیی بوون و بۆ دەربازبوون بووە لە ژێردەسەڵاتی داگیرکەر و چەوسانەوە و زەبرو زەنگ، ئەو شۆڕِشانە ھاوئامانج بوون لە بیری نەتەوایەتی و کوردایەتی، بەڵام دەنگەکانیان وەک پێویست نەگەیشتۆتە ھەموو ناوچەکانی کوردستان
شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ساڵی ١٩٢٥ لە قۆناغێکی زۆر ناسکی مێژووی هاوچەرخی تورکیادا قەوما. ئەو چەند ساڵە کەمەی تێپەڕیبوو پڕبوون لە هەڕەشەی مەترسیدار و دەستکەوتی ئەوتۆشی تێدا بەدیهات کەسەرەتای قۆناغێکی مێژوویی شوێنی هێنایە کایەوە. لە ماوەی کەمتر لە نیودهیهدان تورکان سەرکەوتنێکی یەکجار بەرچاویان بەسەر یۆنانییەکاندا بە دەستهێنا, سەرکەوتووانە لە ئەستەمبوڵ و شوێنەکانی دیکە ململانێی هاوپەیمانەکانیان کرد, لە لۆزان سەرکەوتنێکی پڕشنگداریان تۆمار کرد.
شێخ سەعیدی پیران, سەرۆکی تەریقەی نەقشبەندیی, رێبەرایەتیی شۆڕشەکەی کرد. شێخ سەعید دەسەڵات و زۆری لە ناوچەکانی دەوروبەدا هەبوو, نەک تەنیا بەهۆی ئەو پیرۆزییەی کە بە میرات بۆی مابووەوە, بەڵکو بەهۆی ئەو پەیوەندییە ژن و ژنخوازییەی کەبەسەر خێڵە کوردەکانی دەوروبەروە دەیبەتەوە بە تایبەت لەگەڵ زازاکانی بەرزاییەکانی دەرسیمدا.
دوای ئهوهی ههڵوهشاندنهوهی خهلافهتی عوسمانی ڕویداو له دهستوری نوێی توركیادا له نیسانی 1924 زمانی توركی به تاقه زمانی ڕهسمی له ههموو توركیادا ناساند، ئهمهش نیشانهی پهراوێزخستنی زمان و بوونی نهتهوه جیاوازهكان بوو له لایهن توركیاوه، كه دواتر بووه هۆی ههڵگیرساندنی چهندین شۆڕش و بهرخودان له لایهن گهلی كوردهوه له پێناو بهدهست هێنانی مافهڕهواكانی نهتهوهی كورد، ئێمه لێرهدا لهسهر شۆڕشهكهی شێخ سهعیدی پیران دهدوێین كه ژمارهی شۆڕشگێڕانی شۆڕشی 1925ی پیران به (7000-20000) جهنگاوهر مهزهنده كراوه، كه لهلایهن سهدوپهنجا ئهفسهرهوه بهڕێوه دهبران.
وێڕای ئەو هەموو ئامادەباشی و هەنگاوانەی ئەنجوومەنی نیشتیمانی تورکیا گرتییە بەر بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشەکە و, هەروەها هاوکاری و پشتگیری دەوڵەتانی فەڕەنسا و بەریتانیا و سۆڤیەت بۆ کەمالییەکان, کەچی چەند هۆکارێکی تریش کە پەیوەندی بە کورد خۆیەوە هەبوو ڕۆڵی گرنگیان لەسەر نەکەوتنی شۆڕشەکەدا بینی.
شۆڕش بەر لەوادەی دیاریکراوی خۆی بەرپابوو, بەمەش بەرنامە و پلانی شۆڕشەکە تێکشوو، زۆربەی سەرکردە سەربازییە کوردەکان, ههروهها بەر لە هەڵگیرسانی شۆڕش لەلایەن کەمالییەکانەوە دەستگیر کران, بەمەش شۆڕش لە زۆربەی کادیر و شارەزایانی بێبەشکرا.
زۆربەی ئەوانەی سەرکردایەتی شۆڕشەکەیان دەکر, شارەزاییەکی ئەوتۆیان لە هونەری شەڕ و نهێنیەکانی شۆڕش و, نەخشەدانانی ڕزگار کردنی شارە گەورەکان و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو شارانەدا نەبوو.
خیانەتی چەند سەرۆک عەشیرەتێک و پەیوەندی کردنیان بە کەمالیەکانەوە, دانیشتوانی چەند شارێکیش نەهاتنە پاڵ شۆڕش و دوورە پەرێز وەستان, ئەمەش بە هۆی پڕوپاگەندەی کەمالییەکان کە بۆ شۆڕش و سەرکردەکانیان دەکرد, ناووناتۆرەی خراپیان دەدانە پاڵ و بە کۆنەپەرست و بە کرێگیراویان لە قەڵەم دەدان, هەروەها وایان بڵاوکردبۆوە کە شۆڕشەکە بە فیتی دوژمنانی دەرەوە هەڵگیرساوە. بەڵام ڕاستییەکەی ئەمانە جگە لە پڕوپاگەندە تورکە کەمالییەکان هیچی تر نەبوون, چونکە لە کاتی دادگاییکردنی سەرکردەکانی شۆڕش هەموو ئەم پڕوپاگەندانەی کەمالییەکان بۆ شۆڕش و سەرکردەکانی شۆڕشیان هەڵبەستبوو, بە درۆ خرانەوە.