زاری كرمانجی-سۆران:
لەیادی 32 ساڵەی راپەڕینی جهماوهری دەڤەری سۆران، رۆژی هەینی 10ی ئادار ڕێوهڕسم و ئاهەنگێكی جەماوەری لەبەردەم هۆڵی بۆنەكانی سۆران بەڕێوەدەچێت.
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” كاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی هەینی واتە 10ی ئادار، له یادی 32 ساڵەی راپەڕینی جهماوهری دەڤەری سۆران، لە بەردەم هۆڵی بۆنەكانی قەزای ناوەندی سۆران، ریوڕسمێك سازدەكرێت”.
گووتیشی: “لە ریوڕسمەكەدا ئاهەنگ و چەند چالاكی بەڕێوەدەچن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە رێگەی قوتابخانەكانەوە بەشدار دەبن، بە نمایش كردنی كەل و پەلی كەلتوری و كەلەپوور كارە هونەری و زانستییەكانیان.