زاری كرمانجی-سۆران:
هەڵسەنگاندن بۆ توانست و لێهاتوویی دەرچوانی بەشێك ئەندازیاران وەك قۆناغی یەكەم ئەنجامدرا، بە مەبەستی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لای خۆیەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند، تاقیكردنەوەی هەڵسەنگاندنی توانست و لێهاتوویی لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی سۆران بەڕێوەچوو.
گووتیشی: ” سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، توانا مرۆیی و زانستیی دەرچوانی زانكۆ بە شێوەیەكی ئەكادێمی بۆ مەبەستی پێشكەشكردن و داواكردنی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەبەرچاو دەگیرێت و جەخت لە دامەزاراندنی گرێبەست لەسەر بنەمای زانستی و ئەكادێمی دەكاتەوە لە پێناو پاراستنی یەكسانی و جیاوازی نەكردن.