زاری کرمانجی – سۆران:
شەوی رابردوو لە گوندی باپشتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کچێک بە ناوی ” ڕ، ت، ف ” تەمەن 12 ساڵان، بەهۆی گوللەی دەمانچه گیانی لەدەستدا.
یەکێک لە کەس و کارەکەی کە نەی ویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” تا ئێستا دیار نییە ئەو کچە دەستکاری چەکەکەی کردووە یا بەخۆی گوللەی لەخۆی داوە”.
لای خۆیەوە مقەدەم شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامەو لە داهاتوو هۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت.
