زاری كرمانجی – سۆران:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/3/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز میر حازم ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان كرد.
له دیدارێكێدا دۆخی ئێزدییان له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی و شه‌نگال و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی ڕفێنراوانی ئێزدی و ژیان و گوزه‌رانی ڕزگاركراوان و چۆنیه‌تیی یارمه‌تیدانیان.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی بایه‌خدانی به‌رده‌وام به دۆخی ئێزدییان و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان یارمه‌تی بدرێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ناوچه‌كه به‌گشتی.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی به‌رده‌وامیی هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ ئێزدییان و پاراستنی مافه‌كانیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها دڵنیایی دا كه پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی ڕفێنراوان و ئاشكراكردنی چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رچی پێویست بێت بۆ ڕزگاركردن و یامهتیدانیان، درێخی ناكرێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز میری ئێزدییان، سوپاس و پێزانینی خۆی و ئێزدییانی بۆ پشتگیریی به‌رده‌وام و هاوكارییه‌كانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزیان بۆ ڕزگاركردنی ڕفێنراوانی ئێزدی و به‌رگریكردن له مافه‌كانیان، ده‌ربڕی.
ئه‌نجامی دوایین سه‌ردان و دیداره‌كانی به‌ڕێز میری ئێزدییان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان و به‌رپرسانی وڵاتان له ئه‌ورووپا و عێراق و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.