پشتیوان کەریم – سۆران:
وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، لە بارەی دامەزراندنی ئەو كەسانەی کە بەشێوەی ئۆنلاین ناوی خۆیان تۆمار کردبوو بە مەبەستی دامەزراندن دەڵێ: تائێستا هیچ زانیاری تازە و نوێ نییە، کۆی ئەم پڕۆسەیە راستەوخۆ پەیوەندی بە بەغداوە هەیە.
کاروان خۆشناو، بەرپرسی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ئاشکراشی کرد: وادەکە دیار نییە، بەڵام دامەزراندن تەنها بۆ ناوچەی یەکی پاسەوانی سنورە ناوی 2621 كەس كە بڕیارە دابمەزرێن لە ریزەکانی پاسەوانی سنوور.
دەشڵێ: لە ماوەی رابردوو دەرگای دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور كارا كرا، كە پێویستی بە نزیكەی 3 هەزار كەس بوو، لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق زیاتر لە دوو ملیۆن كەس ناوی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە تۆمار كردووە و چاوەروانی گەڕانەوەی ناوەكانین.