وەرزش – زاری کرمانجی:
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودییە، دەریدەخات کە دەیەوێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە درێسی یەکێک لە یانەکانی خولی وڵاتەکەی ببینێت.
ئەفسانە پۆرتوگالییە 37 ساڵانەکە لە هاوینی ئەمساڵ بە زیاتر لە یانەیەکەوە گرێدرا، بەڵام ئاقبەتی مانەوە و بەردەوامی بوو لە پرێمەرلیگ هیچ کام لەو ئۆفەرانەی پێگەیشتبوون، لەئاست چاوەڕوانیدا نەبوون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکان باس لەوە دەکرێت، کە لە هاوینی ڕابردوو یانەی هیلال ی سعوودی پاڵەوانی خولی وڵاتەکە هەوڵیدا ڕۆناڵدۆ ڕازی بکات بەیاریی کردن لە ڕیزی یانەکەیان، یانەی ئەلنەسریش بە درەنگە ئۆفەرەکەی گەیاندنە خۆرخێ مێندێزی بریکاری کارەکانی کریستیانۆ، بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی باوەڕ بە ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بهێنن.
یاسر ئەلمشیال ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودییە، پێشبینی سوپرایزێکی گەورە لەبارەی ڕۆناڵدۆ دەکات لە مانگی یەکی داهاتوودا.
ئەلمەحسەل سەبارەت بەو پرسە بۆ پێگەی ”زە ئاتلێتیک“ بەریتانی قسەیکردووە و دەڵێت:” لە ئێستادا زەحمەتە هێنانی ڕۆناڵدۆ، بەڵام ئاواتەخوازین ئەو یاریزانە لە خولی سعوودی ببینین.”
درێژەی پێ دەدات،” (ئەم هەنگاوە) فیدباکێکی ئەرێنی گەورە دەهێنێت و دەبێتە هەواڵێکی خۆش بۆ هەمووان. دڵنیام هەمووان دەستکەوت و تۆماری مێژووە نایابەکەی کریستیانۆ دەزانن، وەک یاریزانێکیش نموونەیە”.
یاسر، نایشارێتەوە کە هێنانی دۆن تێچوویەکی زۆری دەوێت:” دڵنیام ئەم هەنگاو بڕێکی زۆر دەکەوێت، بەڵام دەتوانین ببینین یانەکانمان لەم یەک دوو ساڵەی دواییدا داهاتی زیاتریان دەست دەکەوێت. پێشتر بینیمان هەندێک لەو یاریزانە سەرەکیانەی کە پێشتر لە پریمەرلیگ یارییان دەکرد، هاتنە خولی سعوودیە.”
لە پەراوێزی ئاخاوتنەکانیدا یاسر ئەلمشیال، ئاماژە بەوە دەکات،” کریستیانۆ ڕۆناڵدۆم وەک یاریزانێک خۆش دەوێت و حەز دەکەم لە سعوودییە یاریی بکات، بەڵام ئەمە پێش مانگی یەک ڕوو نادات، بەداخەوە.”
لە دوا دێڕەکانیدا گوتی:” گرێبەستێکی ئاسان نابێت بۆ یانەیەکی سعوودی یان تەنانەت بۆ ئەو، بەڵام پێمان خۆشە ئەو یان تەنانەت هەندێک یاریزانی گەورەی دیکەی هەمان ئاست ببینین.”