پشتیوان کەریم -سۆران:
لەمیانەی بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی بەدواداچوونی رادیۆی زاری کرامنجیدا، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی ئیدارەی سۆران بەوەکالەت دەڵێ:” سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر لە 500 پڕۆژەی حەوزی بەخێوكردنی ماسی هەیە و ئەوەش بە پڕۆژەی گرنگ دەزانین.
نەبەز رەفعەت، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵ بەوەکالەت دەشڵێت:” لەم رێژەیە ئەوەی مۆڵەتی هەیە و بەفەرمی تۆمارن لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵ دە پڕۆژەن، بەڵام تەنها لە گوندی ساوای سەر بەناحیەی خەلیفان 55 پڕۆژەی ماسی بوونی هەیە، تۆمارنەكردنی پڕۆژەكانیش لای هاو,ڵاتیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تامۆڵەت وەردەگرن نزیكەی پێنج ملیۆن دیناری پێویستە كەچی خاوەن پڕۆژە هەیە تێچووی پڕۆژەكەی دوو تا سێ ملیۆن دینارە .