سەردار قازی – زاری کرمانجی:
كهناڵى ئهل عهرهبييه ى سعوودى به پشت بهستن به زانيارى پێگە هەواڵییەکانی چین بابەتێکی سەرنج ڕاکێشی بڵاو کردەوە، کە ئەویش چیرۆکی پیاوێکە دوای 14 ساڵ لە دزیکردن دەستگیر دەکرێت .
لەسەر ئەوەی 156 یوان ی چینی کە دەکاتە 22.5 دۆلاری ئەمریکی دزیوە، 14 ساڵە خۆی لە ئەشکەوتێکدا شاردووەتەوە.
لیۆ، هاووڵاتییەکی چینی ە، 14 ساڵ لەمەوپێش لە وێستگەیەکی بەنزین بڕێک پارەی دزیوە، دواتر رادەکات بۆ ئەوەی نەکەوێتە ژێر دەستی پۆلیس و دەڕوات لە ئەشکەوتێک دەمێنێتەوە و ژیان بەسەر دەبات، دواتر ئۆقرەی نامێنێت و خۆی ڕادەستی یاسا دەکات.
چیرۆکەکە لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە لیو موفو، بە بەشداریی زاواکەی و کەسێکی دیکە دزی کرد، لە وێستگەیەکی بەنزین لە شاری ئێنشی لە هەرێمی هوبی لە چین. ئەوان بڕی 156 یوانیان دەستکەوت کە دەکاتە 22.5 دۆلار، کە بەشێکیان خەرج کردووە بۆ خواردن و یارییە ئاگرینەکان، هەریەکەیان تەنیا 32 یوانیان بەدەستهێناوە کە دەکاتە (4.6 دۆلار).
مێژووی ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2009، هەر زوو لەلایەن پۆلیسەوە دوای لێکۆڵینەوە ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا کرا و چەند جارێک پۆلیس لەبەر دەرگای ماڵەکەی چاوەڕێی دەکەن، هەر بۆیە بە ناچاری لیۆ ڕایکردووە بۆ ئەشکەوتێک، نەیزانی ئەو ئەشکەوتە زیندانێکی دیکەیە و بۆ خۆی دروستکردووە.
لە کاتێکدا پۆلیس ماڵەکەی دەپشکنی و لێپرسینەوەی لەگەڵ خێزانەکەی دەکرد، دزە هەڵهاتووەکە چەند ڕۆژێک لە دارستانەکاندا خۆی حەشار داوە و لە کۆتاییدا لە ئەشکەوتێکی کارستدا نیشتەجێ بووە.
لەو ساڵانەی کە ژیانی لەنێو ئەشکەوتێک گوزەراندووە کە چەند میلێک لە گوندەکەی دوورە، چەند جارێک خانەوادەکەی داوایان لێکردووە، کە خۆی بدات بەدەستەوە، بەڵام ڕەتی کردووەتەوە و هەندێ جار بەدزیەوە گەڕاوەتەوە بۆ بردنی خۆراک لەجۆری پەتاتە و گۆشتی سوور بەرەو ئەشکەوتەکەی.
دوای ماوەیەکی درێژ لە زیندانی کردنی خۆی لە ئەشکەوت لیۆ ئۆقرەی لێدەبڕێ و خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات، دوای خۆ بەدەستەوەدانی گووتی: “تەمەنم لە سەرووی 50 ساڵەوەیە، هاوژینەکەم تەندروستی باش نییە، نەوەیەکی جوانم هەیە، دەمەوێت ژیانێکی ئاسایی بژیم!”
سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ لیۆ موفو، بڕاوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی 14 ساڵ خۆی لەنێو ئەشکەوتەکەدا زیندانی کردبوو، واتە دزینی 22.5 دۆلار سزاکەی 24 ساڵ بەندکردن بوو.