شەهلا رەشید- سۆران
بۆچی منداڵ لەكاتی خۆیدا ناخەوێت، چۆن منداڵەكەت بخەوێنیت؟ ئەمانە و چەندین ئەگەری دیكە كۆمەڵە پرسیارێكن كە دایكان و باوكان دوای وەڵامەكە دەگەڕێن، بەڵام وەڵامەكانیش لەلایەن خۆیانەوە دەست دەكەوێت، لەبەر ئەوەی بەرنامە و پلان دانانی منداڵ لەلایەن ئەوانەوە رێك دەخرێن، بۆیەش خەوتنی منداڵ بنەمای تایبەتی خۆی هەیە، كە پێویستە دایك و باوك بەپێی بارودۆخەكە بكەن.
د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان، لەمبارەوە دەڵێت” زۆرجار بۆ خەواندنی منداڵ جۆرەها دڕندە و گیانلەبەری ترسناكی وەك شێر، گورگ و …هتد بەكاردەهێنرێت، بەڵام دەتوانرێ بەم رێگایانەی خوارەوە بە ئاسانتر و بێ مەترسییەكانی ترس منداڵەكە بخەوێندرێت:
- كاتێكی دیاریكراو دابنێ و منداڵەكە لەسەری رابهێنە سەر لە ئێوارە.
- لەباوەشكردن، ماچكردن و دەربڕینی خۆشەویستی.
- خوێندنەوەی چیڕۆك و قسە لەگەڵ كردن بۆ ماوەیەكی دیاریكراو.
- هەنگاو بە هەنگاو وازهێنان لە توڕەبوون و ترساندن و بەكارهێنانی ناوی گیانلەبەر و دڕندە.
- زۆر جار دایك و باوك پێش تاقیكردنەوەی هەر شتێك پەنا بۆ ترساندن دەبەن، بۆیە بێ ئومێد مەبن و چەند جار هەوڵبدەن واز لە ترساندن بێنن.
- روونكردنەوەی سوودەكانی خەو زوو خەوتن بۆ منداڵ بەتایبەت ئەو منداڵانەی دەشێ بۆیان روونبكرێتەوە.
- هەندێ جار بەكارهێنانی ئاوازی سادە و گونجاو بەپێی تەمەنیان یارمەتیدەرێكی باشە.
- دوو كاتژمێر پێش خەوتن منداڵ سەیری شاشە نەكات.