دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
دوێنێ شەممە ڕواندز لەگەڕی سێیەمی خولی نایابی فوتساڵی خانمان ڕووبەڕووی سەیدسادق بوونەوە و خاڵەکانیان دابەش کرد.
خانمانی ڕواندز، لەهۆڵی داخراوی یانەکە، پێشوازی لە سەید سادق کرد، بە ئامانجی دووپاتکردنەوەی ئامادەییان بۆ نازناوی خولەکە، یاریی بە گۆڵێک بۆ هەردوولا تەواو بوو.
لە دوو گەڕی ڕابردوو هەر دوو یانەی خەڵاتی پێنجوێن و قەڵادزێ بوونەتە قوربانی دەستی خانمانی ڕواندز، 31 جار تۆڕی ئەو دوو یانەیان هەژاندووە، ویستیان هەمان دۆخ بەسەر سەید سادق بهێنن، بەڵام کەوتنە داوی یەکسانبوون.
ڕواندزییەکان، کە بۆ چنینەوەی نازناوەکە هاتوونەتە نێو کێبڕکێ، لەئێستادا بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە سێ پێشەنگی ڕیزبەندیان گرتووە و سێ یاریی دیکەیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو پێگەیە بکەن و سەربکەون بۆ چوارگۆشەی زێڕین.
لە خولی نایابی فوتساڵی خانمان 8 یانە دابەش بەسەر دوو کۆمەڵەدا بوونە، لە هەر کۆمەڵەیەک دوو یانە سەردەکەون بۆ نیوەی کۆتایی.