زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
کۆمپانیای Neuralink بە سەرۆکایەتی ئیلۆن ماسک داوای ڕەزامەندی دەکات بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی لەسەر مرۆڤ . تا ئێستا ئەم کۆمپانیایە چاندنی چیپەکەی لەسەر ئاژەڵان تاقیکردۆتەوە. لەم دواییانەدا کۆمپانیاکە داواکارییەکی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) کرد بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ. بەڵام ئەم ڕێکخراوە بەهۆی هەندێک نیگەرانی و نائەمنی چیپەکە ئەم داوایەی ڕەتکردووەتەوە.
ڕۆیتەرز قسەی یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیای نۆرالینکی بڵاوکردووەتەوە، کە نیگەرانیی FDA دەردەخات سەبارەت بە نائەمنی ئەم چیپە. بە وتەی ئەو، FDA نیگەرانە لە پاتری لیتیۆمی ئەم چیپە. هەروەها ئەم ڕێکخراوە نیگەرانە لە جوڵەی هەندێک بەشەکانی ئەم چیپە و زیانگەیاندن بە بەشەکانی تری مێشک. هەروەها پرسیار هەیە لەسەر چۆنیەتی دەرهێنانی چیپەکە لە مێشک بەبێ ئەوەی زیان بە مێشک بگەیەنێت. ئێف دی ئەی نیگەرانە لە ئەگەری لەکارکەوتنی پاتری. ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ڕەنگە شانەکانی دەوروبەری مێشک بسوتێن. هەروەها نیگەرانی لە لابردنی ئەم چاندنە لە مێشکدا هەیە. ئەگەر بیانەوێت ئەم چیپە بگۆڕن، بەهۆی بچووکی قەبارەکەیەوە، لەوانەیە لەکاتی لابردنی مێشکدا زیانی پێ بگات.