زاری کرمانجی – سۆران :
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانە ناحکومییەکان ئاگادار دەکاتەوە نابێت لە رۆژانی پشوو دەوام بە قوتابییان بکرێت”.
لە رێگەی گشتاندێکەوە کە بۆبەڕێوەبەرایەتییەگشییەکانی پەروەردەکان ئاراستە کراوە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێید داوا لە گشت باخچەو قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکان و کۆمەڵگەی پەروەردەیی و پەیمانگە لوکاڵی و نێودەوڵەتییە ناحکومییەکان دەکات ” لەرۆژانی پشووی فەرمی نابێت بە هیچ جۆرێک دەوامکردن و تاقیکردنەوەو گەشتی زانستی و خولەکان ئەنجامبدرێن و قوتابییان بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکان”.
وەزیری پەروەردە لەو گشتاندنە باس لەوەشدەکات ” بەهیچ شێوەیەک داواکاری لەم جۆرە بەرزنەکرێتەوە .