پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران بۆ زاری کرمانجی دەڵێ:” زیاتر لە 1100ناوچەی شوێنەواری تۆمار کراوون، ئەو ژمارەیەش زۆر کەمە بەبەراورد بەو ناوچەیە.
عەبدولوەهاب سلیمان بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران دەشڵێت:” پێویستە کاری رووپێوی بۆ تەواوی ئیدارەی سۆران بکرێت، چونکە ئێمە دڵنیاین لە ئیدارەی سۆران زیاتر لە حەفت هەزار شوێنی شوێنەواری هەبێت.
عەبدولوەهاب سولێمان، ئەوەشی خستەڕوو:” لەسنووری ئیدارەی سۆران پێنج تیمی بیانی کار دەکەن ودابەش بوون بەسەرناوچەکان، لەدوای بوون بەئیدارەی سەربەخۆش بەدەوامین لەکار کردن و پێویستە زیاتر گرینگی بە شوێنەواریش بدرێت لەناوچەکە.”