دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
دوێنێ هەینی 3 ـی ئادار، شاندێكی فیدراسیۆنی لەشجوانی عێراق، هاتنە ئیدارەی سۆران و لەلایەن بەرپرسانی حكومی و نووسینگەی سۆرانی فیدراسیۆنەكە پێشوازیان لێكرا.
ئامانج لهو سهردانهى شاندى ناوبراو كردنەوەی نووسینگەی سۆرانی فیدراسیۆنەكە بوو كە ماوهيههك بهر له ئێستا مۆڵەتەیان پێدراوه.
شاندەكە پێكهاتبوو لە عەلی نەعیم بەدری وەك نوێنەری یاسایی، فراس كازم و ئەسعەد رزیج وەك راوێژكار، بەشێك لەهۆڵەكانی لەشجوانی ئەم دەڤەرەیان بەسەركردووەتەوە و بەوردی سەرنجیان داوە.
ئەمه یەكەمین سەردانی شاندی عێراقە دوای 17 ساڵ. بڕیارە لە 10 ـی ئەم مانگە نووسینگەی سۆرانی فیدراسیۆنەكە یەكەم چالاكی بەڕێوەببات.