دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
لەگەڕی سێیەم بۆ دووپاتكردنەوەی باڵادەستیان خانمانی رواندز، پێشوازی لەخانمانی یانەی سەید سادق دەكەن.
كاتژمێر 2 ـی دوانیوەڕۆ لەهۆڵی داخراوی یانەكە، رواندز پێشوازی لە سەید سادق دەكات، بەئامانجی دووپاتكردنەوەی ئامادەییان بۆ نازناوی خولەكە.
لەدوو گەڕی رابردوو هەردوو یانەی خەڵاتی پێنجوێن و قەڵادزێ بوونەتە قوربانی دەستی خانمانی رواندز، 31 جار تۆڕی ئەو دوو یانەیان هەژاندووە.
سەید سادق، لەهەمان ئەو دوویانەیەی بردووەتەوە، 8 گۆڵیان كردووە و گۆڵێكیان لێكراوە.
ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە گرنگ دەبێت بەتایبەت بۆ رواندزییەكان كە بۆ چنینەوەی نازناوەكە هاتوونەتە نێو كێبڕكێ.