زاری كرمانجی :
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە نوسراوێكدا ئاگاداری بەرێوەبەراتییە گشتییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كردووتەوە، كە چالاكییەكانی تایبەت بە رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی رۆژێك پێشخراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە واژووی رەگەز رەشید بەرێوەبەری گشتی دیوانی لەسەرە لەگشتاندنێكیدا سەرجەم قوتابخانەكانی بەڕێوەبەراتییە گشییەكانی پارێزگاكان و ئیدارەكانی هەرێم ئاگادار دەكاتەوە، كە رۆژی جل و بەرگی نەتەوەیی لە 10 ـ 3 ـ 2023 دەكەوێتە رۆژی هەینییەوە، ئەوا چالاكییەكانی تایبەت بەو رۆژە پێشخراوە.
لە گشتاندنەكەدا ئەوەش هاتووە كە چالاكییەكانی تایبەت بەو رۆژە لە رۆژی پیچنجشەممە 9 ـ 3 ـ 2023 ئەنجامدەدرێت.
10 ـ 3 بە رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی ناسێندراوە، بۆیە هەموو ساڵێك لەو رێكەوتە لەسەرجەم قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان چالاكی جۆراوجۆر رێك دەخرێن و مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران بە پۆشینی جلوبەرگی كوردی یادەكە پیرۆز دەكەن.
