مههدى محهممهد – رواندز :
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردن و پاراستنی شوێنەوارە دێرینەكانی رواندز، قایمقامی قەزاكە باس لە پلانی ئایندەی كارەكانیان دەكات و دەڵێ چەند خانوویەكی كۆنی كولتووری شارەكە نۆژەن دەكرێنەوە .
لەمبارەیەوە ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای رواندز رایگەیاند:”دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست بە نۆژەنكردنەوەی چەند خانوویەكی كولتووری رواندز كرا،”
قایمقامی رواندز ئەوەش دەڵێ:”مەبەستمانە زیاتر خزمەتی شوێنەوارە دێرینەكانی شار بكەین و لە فەوتان و لەنێوچوون بیانپارێزین، بۆیە پلانمان هەیە لەساڵانی داهاتوو بە پێ توانای دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كار لەسەر نۆژەنكردنەوەیان بكەین . “