پشتیوان کەریم -سۆران:
ئەمڕۆ پێنج شەمە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی زێرنگران لەسەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، سەرۆکی ئەنجومەنی زێڕنگار رایگەیاند:” بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 833 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت،
سەرباز باڵەکی سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران ئاشکراشیکرد:” بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر مسقاڵێک زێر بڕی سێ هەزار دینار بەرزبونەوەی تۆمار کردووە.
هاوکات: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 489 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 448 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 428 هەزار دینارە مامەڵەی پیوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 367 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .


































































