زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
ناسا پێشبڕکێیەکی بە بڕی ٧٠ هەزار دۆلار دەستپێکرد بە ئامانجی ئامادەکردنی کەشتیوانان بۆ گەشتکردن بۆ مەریخ.
لەم پێشبڕکێیەدا بەشداربووان دەبێت ئەرکی تایبەت بە جیهانێکی دیجیتاڵی هاوشێوەی مەریخ دیزاین بکەن. ئەم پێشبڕکێیە لە چەند قۆناغێک بەڕێوەدەچێت: دیزاینکردن و جێبەجێکردنی کرداری
پاتریک ستێپ، ئەندازیاری ئەدای مرۆیی ناسا دەڵێت: پێویستە ئەم پرۆسەیە و سیناریۆکانی جێبەجێ بکرێن پێش ئەوەی کەشتیوانان و توێژەران سەردانی هەسارەی سوور بکەن. نزیکەی دوو هەزار و ٣٠٠ کەس بەژدارن لەم پێشبرکێیەدا بەشدارن و لە کۆتاییدا ٧٠ هەزار دۆلار دەبەخشرێتە چەند براوەیەک. بەپێی پلانەکانی ناسا بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی سەرنشین بۆ مەریخ تا ساڵی ٢٠٣٠، بەرنامەکانی ڕاهێنان و زیادکردنی ئامادەیی تیمی فڕۆکەوانی لە ئێستاوە دەستیپێکردووە.