شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
ماوەیەکە پیشەوەرانی قەزای واندز بەهۆی نەبوونی شوێنێکی گونجاو بارگەیان پێچاوەتەوە و شوێنی کارکردنیان بەئاراستەی سۆران گۆڕیوە. وەك خۆیان دەڵێن: ” بەر لە 13 ساڵ لە لایەن ئیدارەی رواندز شوێنێک دیاری کراوە، بۆ پیشەوەرانی شارەكە کەچی بەهۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ ماستەر پلانی سۆران کارکردنی تیایدا وەستا.
نەجات مەجید سەرۆکی شارەوانی رواندز، دەربارەی هۆکاری راگرتنی پڕِۆژەکە بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” لەساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ ئیدارەی رواندز هەوڵی دابین کردنی شوێنێکی شوێنێکی گونجاوی دا بۆ ناوچەی پیشەسازی تا پیشەوەران لەیەک شوێن کۆ ببنەوە، وەک ئاسانکاریەکیش بۆ هاووڵاتییانی قەزاکە،بەڵام دوای دروست بوونی قەیرانی دارایی بەهۆی شەڕی داعشەوە نەتوانرا پڕۆژەکە تەواو بکرێت،هەرچەندە ئێستا ٪٥٠ کارەکانی تەواو کراوەو ئەوەی ماوەتەوە بریتییە لە ئاوەڕۆ و تۆڕی کارەباو چەند خزمەتگوزارییەكی دیكە.”
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە گوایا شوێنەکە لە بری پیشەوەران درابێتە کەسانی تر تا لێی سوودمەند بن،سەرۆکی شارەوانی رواندز گوتی : “هەرچەندە ئەوکات من سەرۆکی شارەوانی قەزای ڕواندز نەبووم بەڵام بەدووری دەزانم شوێنەکە درابێتە کەسی تر و تائێستا هیچ کەس لەو شوێنە سوودمەند نەبووە”.