زارى كرمانجي – سۆران :
گرتە ڤیدیۆیەک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی لە عێراق تەنیووە، هەندێکیان وەک تەنز بڵاوی دەکەنەوە و هەندێکی تریش وەک گلەیی لە ئاست خەمساردی حکومەت بەشداری پێ دەکەن.
لە گرتە ڤیدیۆكەدا کە لە پارێزگای بەسڕە تۆمارکراوە، ژمارەیەك زیارەتكار بە ( كێلەی شۆفڵ ) دەگواسترێنەوە، دیار نییە ئەو شۆفڵە زیارتکارەکان تا كەربەلا دەگوازێتەوە یا مەودایەکی دیاریکراوە.
بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە بە توندی هاتە دەنگ و فەرمانیكرد بە زووترین کات ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی زیارەتكاران دابینبكرێت.
هەروەها فەرمانی بۆ تەواوی فەرمانگەکانی پارێزگا و کۆمپانیایەکانی میری دەکردەوە کە ئۆتۆمبێلەكانیان بنێرن بە هانای زیارەتكارانەوە و لە دەروازەی سنووریی شەلامچەوە بیانگوازنەوە بۆ تێرمیناڵ و لەوێشەوە ببرێن بۆ كەربەلا و نەجەف.
هەروەکو پارێزگاری بەسڕە باسی لێوە دەکات فەرمانەكە گشت ئۆتۆمبێلە گەورە و بچووكەكان دەگرێتەوە و دەبێت بەزووترین