زاری كرمانجی- بارزان:
بە وێنە: ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران هاووڵاتی لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان لە پارچەكانی دیكەی كوردستان و وڵاتان رۆژی كۆچی دوایی بارزانی نەمر بەرز راگیرا.
كۆچی دوایی بارزانی نەمر، ڕێبەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەڵی كورد، ساڵانە لە لایەن هاووڵاتیانی كوردستانەوە بەرز ڕادەگیرێت، ئەمساڵیش بە ئامادەبوونی هەزاران هاووڵاتی لە چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ نوێكردنەوەی سۆزو پەیمان، بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و تاجە گۆلینەیان لە سەر مەزاری نەمران دانرا.
هەندێك لەوهاووڵاتیانەی سەردانی مەزاری نەمرانیان كردبوو لە وڵاتانی دیكەوە بە پایسكل یان لە ناوچەكانی تری كوردستانەوە بە پێیان گەیشتبوونە سەر مەزاری نەمران، بۆ نوێكردنەوەی سۆزو پەیمان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان”.