زاری كرمانجی – هەولێر:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند:” لەچەند پەیج و دەزگایەكی ڕاگەیاندن لێدوانێك بە ناوی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە دەربارەی دابەش كردنی مووچەی مانگی شوبات. بۆ هەموو لایەكی ڕوون دەكەینەوە كە وەزیری دارایی و ئابووری لێدوانی بۆ ئەو پەیجەو هیچ دەزگایەكی ڕاگەیاندن نەداوە .
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاماژەی بەوەشداوە، هەر پێشهات و گۆڕانكاریەك هەبێت سەبارەت بەدابەشكردنی مووچە لە پەیجی فەرمی وەزارەت بڵاو دەكرێتەوە، هەر لێدوان و زانیاریەك لەپەیجی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاو نەكرێتەوە، هیچ بنەمایەكی نییە و بەهەند وەرناگیرێت”.