کۆبونەوەی چەوری لە خوێنبەرەکاندا ھۆکاری سەرەکی جەلتەی دڵە و لەم سەردەمەدا کوشندەترین ھۆکاری مردنە و رۆژانە خەڵکێکی زۆر بە جەڵتەی دڵ دمرن .
بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە ئاگاداری ئەو خواردنانە بیت کە دەیخۆیت، بۆ رێگریکردن لە کەڵەکەبوونی چەوری لە خوێنبەرەکاندا و کەمکردنەوەی چەوریە زیانبەخشەکان ئەم خواردنانە بخۆ
- ماسی:
ماسی باشترین خواردنە و پێویستە مانگی بەلای کەمەوە دووجار بخورێت، ترشی چەوری ئۆمێگا 3”ی تێدایە کە رێژەی چەورییە باشەکان زیاد دەکات و چەوریە خراپەکان دادەبەزێنێت، بەوەش ڕێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت. - مزرەمەنییەکان:
مرزەمەنییەکان لیمۆ و پرتەقاڵ و سندی دەگرێتەوە، توێژینەوەکان دەریان خستووە خواردنی مزرەمەنییەکان رێگە لە گیرانی خوێنبەرەکان دەگرێت. - گوێز:
گوێز یەکێکی ترە لەو خواردنانەی سوودی بۆ دڵ زۆرە، لەبەر ئەوەی ترشی چەوری ئۆمێگا 3″ی تێدایە کە یارمەتی پاککردنەوەی خوێنبەرەکان دەدات . - تۆوی کەتان:
تۆوی کەتان دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئومێگا3″و ریشاڵی و کالسیۆم،یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی خوێنبەرەکان و پاراستنی کەسەکە لە جەڵتەی دڵ، بەڵام پێویستە زۆر نەخورێت. - زەردەچەوە:
زەردەچەوە بەھارتێکی زۆر بەسوودە بۆ دڵ و پێویستە لە ژەمە خواردنەکاندا بەکاربھێنرێت. - چای سەوز:
توێژینەوەکان لە ژاپۆن دەریخستووە رۆژانە خواردنەوەی چای سەوز رێگە لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دەگرێت و مەترسی مردن بەرێژەی 16% کەمدەکاتەوە. - دارچینی:
دژەئۆکسیدی تێدایە پەیجی گیا دەرمان کۆنترۆلی رێژەی شەکر و چەوری لەخوێندا دەکات ، بەوەش رێگە لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دڵ دەگرێت. - ھەنار:
ھەنار یەکێکە لە میوە خۆشەکان و پێویستە رۆژانە بخورێت، رێگە لە نەخۆشیەکانی دڵ دەگرێت و لە مەترسی جەڵتەی دڵ ئەتپارێزێت.
س: دکتۆری سەرهێڵ