پشتیوان كهریم -سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:”ئەمڕۆ چوار شەممە سەرجەم دراوەكان گۆڕانیان بەسەر داهاتووە، بەبراورد بە بەیانی نرخی سەد دۆلار دووهەزا دینار بەرزتر بوویەوە .”
نرخی سەرجەم دراوەكان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بە 158،250 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بە تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن 380هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە 1890 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بە 105دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەن بە 120 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بە 8,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بە 3,000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
هاوکات، نرخی زێڕیش دابەزینی تۆمارکردووە
ئەمڕۆ چوار شەمە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ دووبارە ڕووی لە دابەزین کرد و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 835 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر مسقاڵێک زێر بڕی شەش هەزار دینار دابەزی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 486 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 445 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 425 هەزار دینارە مامەڵەی پیوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 364 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.