پشتیوان کەریم – سۆران:
ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕی نەوت فرۆشانی قەزای ناوەندی سەر بە ئیدارەی سۆران رووی لە دابەزینکردووە “.
مەغدید ئۆمەراوەی نەوت فرۆش لە سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” نرخی یەک بەرمیل نەوتی بەسڕە بە 210 هەزار دینارە و بۆ یەک بەرمیل نەوتی موسلیش بە 205 هەزارو بۆ هەر لیترێکیش بە 900 بۆ 1000 هەزار دینار دەفرۆشرێت ”.
مەغدید ئۆمەراوەیی، ئاشکراشیکرد:” بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی رابردوو نەوتی سپی ماڵان بڕی بیست هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک رووی لە دابەزینکردووە، هۆکاری دابەزینیشی بەهۆی هاتنی وەرزی بەهار وکەمی خواست لەسەر نەوت وای کردووە دابەزین بەخۆیەوە ببینێت .
ئەمە لە كاتێكدایە، ساڵی رابردوو لەم كاتانەدا نرخی نەوتی ماڵان سەروو سەد هەزار دینار كڕین و فرۆشتنی پێوەدەكرا، بەڵام ئەمساڵ نرخی نەوت بۆ دووهێندە بەرز بووەتەوە ، لەم دووایانەشدا نرخی بەرەو دابەزین دەڕوات.