کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی هەڵبژاردەی پرتوگال و کاپتنی یانەی نەسری سعودی، لەکاتی ڕاهێنانەکانی لەناو یاریگادا، ئاسەواری دوای ئەنجامدانی کەڵەشاخ، لەسەر ئەژنۆکانی دەرکەوتووە.
کامێراکان چەندین وێنەی یاریزانی تۆپی پێی ئەفسانەی هەڵبژاردەی پورتوگالیان گرت لەکاتی ڕاهێناندا، کە چەند نیشانەیەک لە ئەنجامدانی چارەسەر بەکەڵەشاخدا نیشان دەدا لەسەر هەردوو ئەژنۆکانی.
ڕاگەیاندنی فەرمی یانەی نەسری سعودی، وێنەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی هەڵبژاردەی پورتوگالی بڵاوکردۆتەوە کە لەکاتی ڕاهێناندا وێنەیان گرتووە، کە لەئەژنۆکانیدا کەڵەشاخی ئەنجامداوە، دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، مشتومڕێکی گەورەی لێکەوتەوە، لەنێو میدیاکان و سۆشیال میدیادا، سەبارەت بەئەنجامدانی کەڵەشاخ لەئەژنۆکانیدا.
چارەسەر بەکەڵەشاخ شێوازێکی چارەسەری پزیشکی کۆنە، بەڵام لەم سەردەمەدا بەهۆی پێشکەوتنی زانستی پزیشکی، بەئامێری پێشکەوتوو و پێداویستی پزیشکی و تەندروستی ئەنجام دەدرێت، لەلایەن کەسانی شارەزا و پسپۆڕ، کەڵەشاخ چەندین سوود وگرینگی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، سووڕی خوێن چالاک دەکات، لاشە پاک دەکاتەوە لەماددە ژەهراوییەکان، ئازار ناهێڵێت و کەمی دەکاتەوە.