زاری كرمانجی-سۆران:
د. ئاوات ئیبراهیم، پسپۆڕ (دكتۆرا) لە نەخۆشییەكان، نەشتەرگەری ئافرەتان، منداڵبوون، نەزۆكی و چاودێری دووگیانی. دەڵێت خانمان زۆر جار لەوە بێ ئاگان كە دەرمانی پێست و جوانكاری چ كاریگەرییەكی خراپی هەیە لەسەر ماوەی دووگیانی، بۆ نموونە بەكارهێنانی مەرهەم و دەرمانی لابردنی زیوان (حب الشباب) دەرمانی سپی كردنەوەی پێست و لابردنی پەڵەی پێست، بەمەش ماكە خراپەكانی نەزانراوە لەلای خانمان كە دەبێتە هۆی ناتەواوی جەستەی منداڵ، ناتەواوی دەم و چاوی منداڵ، كۆئەندامی دەمار و دڵی كۆرپەلە.
ئاشكراشی دەكات: ” بەكارهێنانی بۆتۆكس و فیلەر، وا باشترە لە كاتی دووگیانی و شیردان بەكار نەهێندرێت، چونكە دەبێتە نارێكی هەڵئاوسانی ئەو شوێنانەی كە بۆتۆكس و فیلەری بۆ دادەنرێت، ئەمەش لەبەر ئەو گۆڕانكارییانەی لە لەشی ئافرەت روودەدەن بەتایبەتی لە گۆڕانی هۆرمۆنات و دابەزینی بەگریی لەش، كە كار لە سورانەوەی خوێن دەكات بە شێوەیەكی نارێك لە هەموو بەشەكانی لەش.