زاری كرمانجی-سۆران:
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت: ” چەندین پڕۆژەی گرنگ لە بەرنامەو پلانماندایەو ئامانجامانە لەسەرجەم بوارەكاندا خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەین.
حەكیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە دیدارێكی زاری كرمانجی دا دەڵێت: “جگەلە لە كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە بوارە جیا جیاكاندا كار لەسەر دروستكردنی بەنداو دەكرێت لە سنوورەكەمان، ئەوەش زۆر بە گرنگ و پێویست دادەنرێت و لە چەندین رووەوە سودی دەبێت”.
گووتیشی، دروستكردنی پاركێكی گەورە لە بەرنامەو پلاندایەو بە شێوەیەكی گشتی ئامانجامانە لەسەرجەم بوارەكاندا خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەین.