زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، دەڵێت: ” سنوورەكەمان بە چەندین شوێنی شوێنەواری دەوڵەمەندەو ڕێژەكە زۆر زیاترە لەوەی كە تۆماركراوە.
عەبدلوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، به زاری كرمانجی راگەیاند :” نزیكەی 1150 شوێنی شوێنەواریمان لە ئیدارەی سۆران تۆمار كردووە، ئەو ژمارەیەش زۆر كەمە بەبەراورد بەو ناوچەیە، ئەو شوێنەواریانەی كە لە هەریەك لە قەزاكانی سۆران، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر، سیدەكان دا هەیە، بەڵام پێویستە كاری رووپێوی شوێنەواری به تەواوەتی بۆ سەرجەم ئیدارەی سۆران بكرێت”.
گووتیشی: ” پێشبینی دەكەین لە ئیدارەی سۆران زیاتر لە حەوت هەزار شوێنی شوێنەواری هەبێت، واتە ناوچەكەمان بە گشتی دەوڵەمەندە بەناوچەی شوێنەواری گرنگ.