تانیا سۆفی – زاری کرمانجی:
ئێلیزابێسی دووەم لە ساڵی ١٩٢٦ لە لەندەن لەدایکبووە بە ناوی ئەسڵی ئەلیزابێس ئەلێکساندرا مێری. شاژنی شاهانەی بەریتانیا و ناوچەکانی دیکەی کۆمۆنوێڵس بوو. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ دوای ٧٠ ساڵ لە حوکمڕانی کۆچی دوایی کرد. بەگوێرەی هەواڵێکی “حەمشەهری ئۆنلاین”، ئێلیزابێسی دووەم لە 21ی نیسانی 1926 لە سەردەمی باپیری شا جۆرج ی پێنجەم لەدایکبووە. باوکی کاتێک شا ئێدوارد هەشتەمی برای لە ساڵی ١٩٣٦ دوای قەیرانێکی یاسایی ناچار بوو دەست لە کار بکێشێتەوە سەر تەختی پاشایەتی و لەگەڵ دەسەڵاتی ئەودا ئەلیزابێس بوو بە میراتگری گریمانە کراوی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا. لە ماڵەوە خوێندنی تایبەت بووە، هەر لە سەرەتای جەنگی جیهانی دووەمەوە چەندین ئەرکی گشتیی بنەماڵەی پاشایەتی گرتووەتە ئەستۆ و لە کاتی جەنگدا لە هێزە یارمەتیدەرەکاندا خزمەتی کردووە.
لە ساڵی 1947 لەگەڵ شازادە فیلیپ، دوکی ئەدینبۆرگ، شازادەی پێشووی یۆنان هاوسەرگیری کرد.خاوەنی چوار منداڵە بە ناوەکانی شازادەی وێڵز و شازادە ئان، شازادە ئەندرۆ، دوکی یۆرک و شازادە ئێدوارد، ئیرلی وێسێکس.
لەگەڵ کۆچی دوایی باوکی لە شوباتی ١٩٥٢، دەبێتە سەرۆکی کۆمۆنوێڵتی دەوڵەتە سەربەخۆکان و شاژنی شاهانەی حەوت وڵاتی سەربەخۆی کۆمۆنوێڵس: بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، باشووری ئەفریقا، پاکستان و سیلۆن. لە سەردەمی حوکمڕانییەکەیدا وەک شاژنی دەستووری، گۆڕانکاریی سیاسی گەورە ڕوویدا، لەوانە تەرخانکردنی دەسەڵات بۆ حکومەتە ناوخۆیییەکانی بەریتانیا، گواستنەوەی سەروەری نیشتمانی لە بەریتانیا بۆ کەنەدا و کۆلۆنیالیزەکردنی ئەفریقا. لە نێوان ساڵانی ١٩٥٦ بۆ ١٩٩٢ ژمارەی خاکەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هات لەگەڵ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی، لەوانە باشووری ئەفریقا، پاکستان و سیلۆن (دواتر سریلانکا) بوونە کۆمار. گەشت و سەردانە مێژووییە زۆرەکانی بریتین لە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئێرلەندا و کۆبوونەوە لەگەڵ پێنج پاپا. خاوەنی درێژترین دەسەڵاتە و درێژترین تەمەنی لە نێو دەسەڵاتدارانی بەریتانیادا هەیە، وە درێژترین دەسەڵاتی لە نێوان شاژنە شاهانە و فەرمانڕەوا ژنەکانی جیهاندا هەبووە و بەتەمەنترین سەرکردەی جیهان بووە و کۆنترین پاشای ئێستای جیهان بووە. هەروەها سەرۆکی باڵای کەنیسەی ئینگلتەرا و بەرگریکاری باوەڕ بووە لە هەندێک لە وڵاتانی خاکەکەیدا دواجار شازادە فیلیپ بەڵێنەکەی بردە سەر و لەگەڵ شاژن ئێلیزابێس دەنێژرێت
فیلیپ و ئێلیزابێس دوای چیرۆکێکی خۆشەویستی لە ساڵی 1947 هاوسەرگیریان کرد، شازادە فیلیپ بەڵێنی پێدا کە مردو بێت یان زیندو لەگەڵیدا بمێنێتەوە، ئەوەبو شازادە فیلیپ لە ساڵی 2021 کۆچی دوایی کرد و وەسیەتەکەی ئەوە بوو کە تەنیا لەگەڵ ئەلیزابێس بە خاک بسپێررێت.
تەرمەکەی شازادە فیلیپ تا ئێستاش پارێزراوە.. بڕیارە لە 8 ڕۆژی دیکەدا هەردووکیان پێکەوە بە خاک بسپێررێن، وە پەردە دەچێتە سەر سەرکەوتووترین و درێژترین چیرۆکی خۆشەویستی لە ئینگلتەرا و هەموو جیهاندا.