یاسین برایم
ڕۆژی /١٩٩١/٣/٥ ئەو ڕۆژەی ڕاپەڕین لە ڕانیە کرا و دواتر کوردستانی گرتەوە. لەو ڕۆژەوە، دەڵێین:”ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١.” ڕاستییەکەی،ئەو ڕۆژە کۆتا مانگی زستانە، دوو هەفتەی ماوە بۆ بەهار. ڕاپەڕین لە بەهار نەکراوە، دەکرێت بۆ شارێکی وەک کەرکووک بڵێین ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١، چونکە لە یەکەم ڕۆژی نەورۆز ئەو شارە ئازاد کرا. بۆیە دەبێت بوترێت ڕاپەرینی١٩٩١. ئەو بەهارە زیادە. بڕوانە ٥ی ئازار لە کۆێ و ٢١ی مانگ لەکۆێ، کە سەرەتایی بەهارە و جەژنی نەورۆزە. ڕاپەرین لە بەهارەکەی، گەیشتە ترۆپک و مژدەی ئازادبوونی بەشێکی گەورەی کورستانی (بەشە ژێردەستەکەی عێراق) ئازاد بکرێت. بۆیە باشترە بنووسرێ ڕاپەرینی١٩٩١ و تەواو. نەک ڕاپەرینی بەهاری١٩٩١. ڕاستییەکەی، سەرەتای بەهار و ڕۆژانی دواتر، بووە هۆی شکست و ماڵوێرانی و لەناوبردنی کورد و ئاوارەبوون و کۆڕەوی و لەدەستدانی بەشێکی ئازدکراوی شار و شارۆچکەکان و هاتنەوەی بەعس….هتد. ئەمە ڕاستییێکی مێژووییە و ڕاپەڕین لە بەهار نەبوو، بگرە شکست و قوربانی و ماڵوێرانی و لەباربردنی ڕاپەرین، لە دەستپێکی بەهار بووە. دواتر بەهاوکاری وڵاتە زڵهێزەکان، بەراییان لە زوڵم و ستەمی بەعس گرت، بەشێکی کوردستان، کەوتەوە ژێر دەستی پێشمەرگە و هەوای ئازادی هەڵمژی.