پشتیوان کەریم- سۆران:
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاشکرایکرد: لە ئیدارەی سۆران بەشێوەیەکی دادپەروەرانە کار لەسەر هەموو سێکتەرەکان کراوە.
حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بۆ زاری كرمانجی گوتیشی: ساڵی پار بەگوژمەی نزیکەی 20ملیار دینار پڕۆژە بۆ 400گوندی سنووری ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون، بۆ ئەمساڵیش پلانی باشمان هەیە و پڕۆژەی باش جێبەجێ دەكەین.