زاری كرمانجی – سۆران:
لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆ 27ی شوباتی 1995، خەڵكی زاخۆ كە سەرقاڵی كار و كەسابەتی رۆژانەی خۆیان بوون تەقینەوەیەكی تیرۆریستیی بە فەرمانی راستەوخۆی كۆسرەت رەسول روویدا، بەو هۆیەوە نزیكەی 100 كەس شەهید بوون و بە سەدانی دیكەش بریندار بوون.
تەقینەوەكە لە كاتێكدا بوو كە خەڵك سەرقاڵی كار و كەسابەتی رۆژانەی خۆیان بوون و ئامادەكارییان بۆ جەژن دەكرد، ئۆتۆمبێلێك كە 100 كیلۆگرام ماددەی (TNT) تێدا بوو، لەنێو بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە زاخۆ تەقییەوە.
بەپێی زانیارییەكان و تەواوی بەڵگەكانی دەزگا ئەمنیەكان و هەروەها فایلەكانی دادگاش كە ئەوكات بڵاو كراونەتەوە، ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە بە فەرمانی راستەوخۆی كۆسرەت رەسول كە ئەوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بوو كرا و لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا 91 كەس شەهید و 206 كەسیش بریندار بوون.
28 ساڵ بەسەر ئەو كارە تیرۆریستییە تێدەپەڕێت، سەرەڕایی هەبوونی بەڵگە و بڕیاری دادگا هێشتا هەم یەكێتی وەك حیزب و هەم كۆسرەت ڕەسووڵ، وەك بەرپرسیاری راستەوخۆی ئەو كردەوە تیرۆریستییە، سزای تاوانەكەیان وەرنەگرتووە.
