زاری كرمانجی – سۆران:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە شاری ھەولێر، رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 878 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 40 بیری ئاوی خواردنەوە دا.
وه‌كو ئه‌وه‌ی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، ئەو گوژمەیە كه نزیكه‌ی سێ ملیار دیناره، بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی ئاساییی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “بەهۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پلانی پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو لەو ناوچانەی کە گرفتیان هەیە، جێبەجێ دەکات.”