پشتیوان كەریم – سۆران:
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، لە بارەی پشكنینی ئاو و پاكی سەرچاوە ئاوییەكانی سنووری بەڕێوەبەراتیەكەیان بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئاوی سۆران پاكە و لەو رووەوە هیچ گرفتێكمان نییە، لەگەڵ ئەوەش تاقیگەی تایبەت بە خۆمان هەیە بەردەوام پشكنین بۆ ئاو دەكەین، تەندروستی سۆرانیش مانگانە پشكنینی هەڕەمەكی دەكات و تائێستا هیچ گرفتێكمان نەبووە.
تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، روونیشیكردەوە: سەرچاوە ئاویەكانمان پاكن، تەنها سنووری ئاوی بێخاڵ نەبێت لەكاتی دابارین ئاوەكەی بۆ ماوەی مانگێك لێل دەبێت، دواتر دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە”.