پشتیوان كەریم – سۆران:
دوای ئەوەی هەر دوو پەروەردەی رواندز و چۆمان پارەی وانەبێژانیان بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ دابەشكرد، بەیانی پەروەردەی سۆران ئەو پارەیە بەسەر وانەبێژان دابەش دەكات.
مامۆستا عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: بەرێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتیەکەمان ئاگادار دەكەمەوە بەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بكەن بۆ وەرگرتنی شایسشتە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ.
گوتیشی: هۆكاری زوو دابەشنەكردنی پارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پەروەردەكەمان زۆرترین رێژەی وانەبێژی هەیە و بڕی 700 ملیۆن دینار شایستە داراییەكانی ئەوانە”.